هێلکە یەکێکە لە
خواردنە سەرەکییە بەناوبانگەکان کە هەموو ماددە خۆراکیەکانی تێدایە، یەک هێلکە نزیکەی
٧٢ کالۆری و ٦ گرام پرۆتین و ٥ گرام چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت.
دەربارەی ئامادەکردنی
هێلکە زۆر پرسیار دەکرێت کە ئایا هێلکەی
کوڵاو باشتر یان هێلکەی سوورەوەکرا؟
ڕاپۆرتێک کە لەلایەن
ڕۆژنامەی " Times of India"بڵاوکراوەتەوە، شیکارییەکی وردی ئەم بابەتە دەخاتە ڕوو کە یارمەتیدەر
دەبێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی کامیان سوودی بۆ تەندروستی هەیە.
هێلکە سەرچاوەیەکی
تەواوەتی پڕۆتینە، کە یارمەتی چاککردنەوە و گەشەکردنی ماسولکەکان دەکات، هێلکە ڤیتامین D و B12 ی تێدایە کە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و تەندروستی
گشتی پێویستە، یارمەتیدەرە بۆ گەشەی مێشک، هەروەها دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو هێلکە
سوود بە تەندروستی چاو دەگەیەنن، ئەمەش مەترسییەکانی تێکچوونی چاو بەهۆی تەمەنەوە
کەمدەکاتەوە.
خواردنی هێلکە بە
شێوەیەکی مامناوەند کاریگەرییەکی خراپی لەسەر تەندروستی دڵ نییە، چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت
و دەتوانێت یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی باش بدات.
هێلکەی کوڵاوی نزیکەی
٧٨ کالۆری تێدایە، هاوسەنگییەکی باشی پرۆتین و چەوری و ڤیتامین و کانزا سەرەکییەکان
دابین دەکات، کوڵاندنی هێلکە زۆربەی ماددە خۆراکیەکانی ناو هێلکە دەپارێزێت، ئەمەش
وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی گونجاو بۆ ژەمێکی خێرا و تەندروست.
هێلکەی
سوورەوەکراو هەرچەندە تامێکی خۆشی هەیە بەڵام ڕێژەیەکی بەرزی پرۆتینی تێدایە بەهۆی زیادکردنی
پێکهاتەی تر لەگەڵیدا، کالۆری و چەوری ناتەندروستیشی تێدایە، بەتایبەتی ئەگەر بە بڕێکی
زۆر ڕۆن یان کەرە سووربکرێتەوە.
هێلکەی کوڵاو زۆربەی
سوودە سروشتییەکانی خۆی دەپارێزێت چونکە بەبێ چەوری و پێکهاتەی زیادە دەکوڵێنرێت،
پرۆسەی کوڵاندن پڕۆتین و ماددە خۆراکیەکانی هێلکە دەپارێزێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە
هەڵبژاردەیەکی تەندروست و کەمترین کالۆری تێدایە، لە لایەکی ترەوە، هێلکەی سوورەوەکراو
دەوڵەمەندترە بە پرۆتین و ماددە خۆراکیەکانی زیاترە بەهۆی ئەو پێکهاتانەی کە لەگەڵی
سووردەکەیتەوە، بەڵام کالۆری و چەوری تێری زیاتری تێدایە بەهۆی ئەو زەیتەی پێ
سووردەکرێتەوە.
A.A