ڤیدیۆی ساختە شتێکی نوێ نییە، کاتێکی زۆرە ئەم تەکنەلۆژیایە داهێنراوە، بەڵام
لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە ئێستادا تاڕادەیەک ترسناک بووە.
بەپێی بابەتێک لە ماڵپەڕی " Gadgets
Now"ـدا، دیپ فەیک ئەو گرتە ڤیدیۆیانەن بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی
زیرەکی دەستکرد دروست دەکرێن بۆ گۆڕینی شێوەی کەسێک یان دەنگی کەسەکە بە دەنگی کەسێکی
تر، وا دەردەکەوێت ئەو شتانە لەلایەن ئەو کەسەوە وترابێت، بەڵام لە راستیدا بەو
شێوەیە نییە.
چەند نیشانەیەک هەن کە دەتوانیت بزانیت ڤیدیۆیەک بە "دیپ فەیک"
ساختە کراوە، بەمشێوەیە:
١. بەدوای کاردانەوەکانی رووخساردا بگەڕێ، پشکنینی دەربڕینی ناسروشتی رووخسار
و جووڵەی نەگونجاوی لێوەکان.
٢. بە وردی گوێ لە دەنگەکە بگرە، کاتێک گومانت لە ڤیدیۆیەک هەیە، بەدوای
ناڕێکی دەنگەکەی بگەڕێ، بەتایبەت گۆڕانکاری لە تۆن، دەنگ یان شێوازی نائاسایی قسەکردن.
٣. شوێنی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە، بۆ نموونە چۆنیەتی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە،
تۆنی رووناکی یان شوێنەکەی، دەتوانیت ئەوە پشتڕاست بکەیتەوە کە ئایا ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدایە
دەتوانێت لەو شوێنەدا بێت یان نا.
M.B