شێوازی ئامادەکردنی زەڵاتەی نۆک

AM:10:50:08/11/2023

2464 جار خوێندراوەتەوە

زەڵاتەی نۆک بە پرۆتینی بەرز ناسراوە، چێژ لە تامە خۆشەکەی و سوودە خۆراکیەکانی وەربگرە، بەم رێگە ئاسانە ئامادای بکە.

پێکهاتەکان:

کەوچکێکی چا خوێ.

چارەکێک کەوچک بیبەری رەش.

کەوچکێک هەنار.

کەوچکێکی چێشت ئاوی لیمۆ.

ئاوی هەنار.

کەوچکێک زەیتی زەیتون.

٤٠ گرام نۆکی کوڵاو.

پەنیر.

کەوچکێکی چا نەعنا.

گەڵای سپیناخ.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

لەناو دەفرێکی پێشکەشکردندا گەڵاکانی سپێناخەکە بخەرە سەر لێواری قاپەکە بە درێژی.

نۆکی کوڵاو لە تەنیشت سپێناخەکە دابەش بکە، پاشان دەنکی هەنارەکان و گەڵای نەعناکەی تێبکە.

بۆ ئامادەکردنی سۆسەکەی:

زەیتی زەیتون، ئاوی لیمۆ، ئاوی هەنار، خوێ و بیبەری رەش بخەرە ناو پەرداخێکەوە، پەرداخەکە دابخە و پێکهاتەکان بە باشی راوەشێنە تا تێکەڵ دەبن.

پەنیرەکان بخەرە سەر گەڵای سپێناخەکە و گیراوەی سۆسەکە بکە بە سەریا، پاشان زەڵاتەکە پێشکەش بکە.

S.A