شێوازی ئامادەکردنی شیرینی بامێ

AM:11:06:07/11/2023

3288 جار خوێندراوەتەوە

شیرینی بامێ یەکێکە لە شیرینییە تایبەت و بەتامەکان کە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنکەی دەخینەروو.

کەرەستەکانی:

یەک کوپ و نیو ئارد

یەک کەوچک نیشاتە

یەک کوپ ئاو

زەیت

شەکر

کیسێک پیکن پاودەر

کیسێک ڤانێلا

تۆزێک خوێ

ئامادەکردنەکەی:

ئاوەکە بکەرە ناو قاپێکی قووڵ تا گەرم دەبێت پاشان ئارد و خوێیەکەی تێبکە و پێکهاتەکان تێکەڵ بکە تاوەکو پێکەوە یەکدەگرن.

دواتر زەیتەکەی بکە بەسەریدا و بە دەست هەویرەکە بشێلە، بە چ شێوازێک دەتەوێت هەویرەکە ببڕە و دایبنێ لە قاپێکدا.

بەش بەش سووری بکەرەوە و بکە ناو قاپێکەوە و دایبێ.

بۆشیلەکەی یەک پەرداخ شەکر، یەک پەرداخ ئاو، ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە لەسەر ئاگرێکی کز تێکی بدە تا ئامادە دەبێت و خەست دەبێتەوە.

لە کۆتایدا بیکە سەر بامێکە و لەگەڵ چایەک پێشکەشی بکە.
A.A