چۆن دەزانیت ئامادەیت بۆ هاوسەرگیریی؟

PM:10:20:06/11/2023

3752 جار خوێندراوەتەوە

هاوسەرگیری کردن یەکێکە لەو پڕۆسانەی کە بە نزیکەیی هەموو کەسێک ئەنجامی دەدات، بەڵام لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا چ کاتێک گونجاوە بۆ هاوسەرگیری کردن؟

ماڵپەڕی " yourtango" ئاماژە بەوە دەکات پێش ئەوەی بڕیاری هاوسەگیری کردن بدەیت، پێویستە وەڵامی چەند پرسیارێک بدەیتەوە، چەند پرسیارێک خراونەتە روو کە پێویستە لەبەرچاوی بگریت پێش ئەنجامدانی هاوسەرگیری.

ئەگەر نەتوانیت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەیتەوە، ئەوا تۆ ئامادە نیت بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری، بەمشێوەیە:

١. بۆچی دەتەوێت هاوسەرگیری بکەیت؟

٢. ئایا ئامادەیت خێزان دروست بکەیت؟

٣. ئایا ئامادەیت ئەم کەسە بە درێژایی تەمەنت خۆشبوێت؟

٤. دەتوانیت هەموو بەرپرسیارێتییەک هەڵبگریت؟

٥. ئایا لە کاتی دڵتەنگتدا هێشتا خۆشەویستی خۆت نیشان دەدەیت؟

A.A