هونەرمەندی بەلجیکی جیهانی جیان کلۆود ڤاندام
وێنەیەکی لەگەڵ ڤلادمێر پۆتنی سەرۆکی روسیا بڵاوکردووەتەوە کە ساڵانێك بەر لە
ئێستا گیراوە.
ڤاندام کە بەوە ناسراوە کە هونەری شەڕکردن
دەکات، و لەگەڵ کاری نواندندا لەبواری دەرهێنانی فیلمیشدا کاری کردووە، لەگەڵ
بڵاوکردنەوەی وێنەکەدا کە لە فەیسبووك دایناوە نوسیویەتی، "بەڕێز ڤلادمێر
پۆتن، سەرۆکی روسیا، و من، بەیەکەوە باس لە وەرزش و کەلتوور دەکەین".
لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەکردوە کە وێنەکە
کۆنە و دووبارە دایناوەتەوە، ئەمەش لەڕێگەی دانانی ئاماژەی "FBF"ەوە.
جان کلۆود ڤەن دام ساڵی
١٩٦٠ لە برۆکسل لەدایكبووە، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی ئەکشن لە
هۆلیوود، جەستەیەکی بەهێز و جوڵەیەکی خێرای هەیە، ڤاندام وەك ئەکتەر و دەرهێنەر لە
هەمان کاتدا لە فیلمی ""دا کاری کردووە، یەکێكە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی
هۆلیوود و چەندین فیلمی بەناوبانگی هەیە.
لە بە ناوبانگترین فیلمە ڕەزمیەکانی ئەو دەکرێ
ئامژەه بەو فیلمانە بکرێ وەرزشی خوێن (۱۹۸۸)، کیکبۆکسێر (۱۹۸۹)، سەربازی جیهانی (۱۹۹۲)، ئامانجی سەخت (۱۹۹۳)، شەرکەری سەر شەقام (۱۹۹٣)،پۆلیسی سەردەم (۱۹۹٣)، مردنی لەناکاو (۱۹۹٥) و و نوێترین فیلمی بە ناوی، جارێک بەکارهێنان۲ (۲۰۱۲).