كنتاكی مریشک
ژهمێكی بەتام و خێرایه، بهڕێگهیهكی ئاسان ئامادە دەکرێت.
پێداویستییەکان:
سنگى مريشک.
ئاردى كنتاكى.
هێلكه.
خوێ بەپێی ئارەزوو.
ئاڵەتى رەش.
زەیت.
سیری هاڕاو.
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
سنگی مریشکەکە بکە بە پارچەی تەنکەوە و بە ئامێرێکی
تایبەت سنگەکە پان بکەرەوە.
خوێ، ئاڵەتی رەش و سیرە
هاڕاوەکەی پێوەبکە ، لە دەفرێکی قوڵدا هێلکەکەی تێدا بشڵەقێنە و خوێی پێوە بکە، لە
دەفرێکی تردا ئاردی کنتاکییەکەی تێبکە.
سنگەکە جارێک لە هێلکەکە
و جارێک لە ئاردی کنتاکییەکە هەڵبکێشە، لە ناو تاوەیەک رۆنی قرچاودا سووری
بکەرەوە، لەگەڵ زەڵاتە پێشکەشی بکە.
S.A