کەپسولی ئەلیکترۆنی یارمەتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی شیر دەدات لە ئاژەڵاندا

PM:06:40:02/11/2023

608 جار خوێندراوەتەوە

رێخراوی داهێنان و تەکنەلۆجیای زێلینۆگراد دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی کەپسول بۆ ئەوەی بخرێتە ناو گەدە بۆ چاودێریکردنی تەندروستی مانگاکان، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی شیر.

لە ماڵپەڕی ''ئەمرۆی روسیا''دا هاتووە، بەپێی وتەی پسپۆڕان ئەم کەپسولە بە درێژایی ماوەی بەرهەمهێنانی شیرەکەی لە گەدەی مانگادا دەمێنێتەوە، چونکە زانیاری لەسەر پلەی گەرمی گەدە و ئاستی pH و چالاکیی جوڵەی مانگا دەدات.

بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە کەپسولەکە دەینێرێت، بارودۆخی سیستمی دەماری مانگاکە و کۆمەڵێک هۆکاری دیکە هەڵدەسەنگێندرێت، جگە لە دەستنیشانکردنی پێشوەختە بۆ ژمارەیەک نەخۆشی گواستراوە و مەترسیدار، بەڕێوەبەری سیستە لە رێگەی خزمەتگوزارییەکەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە لەگەڵ هەریەک لە مەینفرایم ''کۆمپیتەری گەورە'' و بەرنامەیەکی مۆبایلدا دەگونجێت.

داهێنەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ئەم کەپسولەدا دەرکەوتووە کە بەرهەمهێنانی شیر بە رێژەی لەسەدا ١٥ زیادی کردووە، هەروەها باری تەندروستی مانگاکان باشتر بووە.

H.Y