هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

AM:10:29:02/11/2023

1920 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند هەردی سەلامی نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "وەرە" بڵاوکردەوە

هونەرمەند لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ئاماژە بە نوێترن کاری هونەری خۆی دەکات، کە لە نووسین و میوزیکی خۆیەتی، ئەفشین شوکری کاری ئەرنجمێنتی بۆ کردووە، کاری میکس و ماستەرینگی لەلایەن میراد فەرهودی بۆ کراوە، لە دەرهێنانی سیروان مەحەمەدە.

هەردی سەلامی لە ساڵی ١٩٨٧لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، بەرهەمەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە.
A.A