چۆنیەتی دروستکردنی شاورمەی مریشک بە بەهاراتێکی گونجاو

PM:11:22:31/10/2023

3308 جار خوێندراوەتەوە

دەیان خواردنی بەناوبانگی سەر شەقامەکان هەیە، بەڵام هیچ شتێک لە شاورمە بەناوبانگتر نییە، ژەمی شاورمە هەڵبژاردەیەکی دڵخوازی زۆرینەی خەڵکە بۆ نان لەسەر کار یان قوتابخانە.

بەمشێوەیە دەتوانیت شاورمە لە ماڵەوە ئامادە بکەیت:

پێکهاتەکانی

- ٥٠٠ گرام سنگی مریشک، بە پارچەی تەنک ببڕدرێت

- ٤ کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون

- ٤ سەلک سیری وردکراو

- کەوچکێک زیرە

- کەوچکێک زەنجەفیلی وردکراو

- کەوچکێک زەردەچەوە

- نیو کەوچک دارچین

- ئاوی یەک لیمۆ

- خوێ و بیبەری هاڕاو

بۆ پێشکەشکردن:

- نانی شاورمە

- سەوزەی قاشکراو (کاهوو، تەماتە، خەیار، پیاز)

- سۆسی سیر یان مایۆنیز

رێگەی ئامادەکردن:

١.لەناو قاپێکدا زەیتی زەیتون و سیری وردکراو و بەهاراتەکانی (زیرە، زەنجەفیل وردکراو، زەردەچەوە، دارچین) دابنێ، پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە تاوەکو یەکدەگرن.

٢. ئاوی لیمۆی تێبکە و باش تێکی بدە.

٣. پارچە گۆشتەکان بخەرە ناو قاپەکەوە و بە باشی تێکی بدە تاوەکو بە رەنگی تێکەڵەکە دەگرن، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، باشترە چوار کاتژمێر، یان شەوێک لە ساردکەرەوەدا بەجێی بهێڵە بۆ ئەوەی بەباشی تامەکان تێیدا جێگیر ببێت.

٤. تاوەیەکی گەورە لەسەر ئاگرێکی مامناوەند گەرم بکە، پارچە مریشکەکان بخەرە ناو تاوەکەوە و وردە وردە تێکی بدە تاکو زەرد دەبێت و بە تەواوی دەکوڵێت.

٥. نانی شاورمە بە فڕن یان گریل گەرم بکە.

٦. سەوزەی پێشکەشکردن (کاهوو، تەماتە، خەیار، پیاز) ئامادە بکە و بیکە بە پارچەی تەنک.

٧.پارچە گۆشتەکان بخەرە سەر نانی شاورمەی گەرمکراو و سەوزە وردکراوەکانی تێبکە.

٨. دەتوانیت سیر یان سۆسی تاهینی بەهاراتی تێبکەیت بە ئارەزووی خۆت.

٩. نانی شاورمەکە بە توندی بە دەوری یەکدا بپێچە و دەستبەجێ پێشکەشی بکە.
H.Y