گۆرانیبێژ هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی " ئازار " بڵاودەکاتەوە.
لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، گۆرانیبێژەکە ئاماژە بە بڵاوکردنەوەی نوێترین بەرهەمی دەکات کە بڕیارە لە کۆنسێرتەکەی شاری سلێمانی پێشکەش بە هەوادارانی بکات.
هەردی لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێت " ئەگەر بە دڵتانە با زۆر زوو بڵاوی بکەینەوە ".
هەردی سەلامی، لە ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.
S.A