هۆکارەکانی دروست بوونی زیپکە لەسەر ڕوومەت

PM:02:47:28/10/2023

7400 جار خوێندراوەتەوە

زیپکە لەسەر ڕوومەت کێشەیەکی باوە و زۆر کەس تووشی دەبێت، هەرچەندە هەموو جۆرەکانی زیپکە لە ئەنجامی گیرانی کونیلەکانەوە بەهۆی چەوری زیادە و پیسی و پێستی مردووەوەیە، بەڵام زیپکەی سەر ڕوومەت دەتوانێت جیاواز بێت لە زیپکەی ناوچەکانی تری دەموچاو.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " راي اليوم" دا ئاماژە بە دیارترین ئەو هۆکارانە دەکات کە دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە لەسەر ڕوومەت، دیارترینیان ئەمانەن:

١. دەست لێدان لە دەموچاو: زۆر جار دەست لە دەموچاومان دەدەیت، ئەمەش دەبێتە هۆی گواستنەوەی میکرۆب بۆ پێست، پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە دەست لێدانی زۆر لە دەموچاوت.

٢. بەکارهێنانی تەلەفۆن: مۆبایل میکرۆب و پیسی زۆر کۆدەکاتەوە، باشتر وایە بە بەردەوامی شاشەی مۆبایلەکەت پاک بکەیتەوە.

٣. بالیفەکان پاک بکەرەوە: بالیفەکان پێویستە بە بەردەوامی بشۆردرێت بۆ ئەوەی میکرۆب و پیسییان لەسەر کۆنەبێتەوە.

٤. فڵچەی ماکیاژ و بەرهەمەکانی پێست: دڵنیابە فڵچەی ماکیاژەکەت پاک و خاوێنە و دوور بکەوەرەوە لەو بەرهەمانەی کە پێکهاتەکانیان لەگەڵ پێستدا ناگونجێت.

٥. چاودێریکردنی پێستت: پەیڕەوکردنی ڕۆتینی چاودێریکردنی پێستی ڕۆژانە کە پاککردنەوە و شێدارکردنەوە لەخۆدەگرێت، ئەو بەرهەمانە هەڵبژێرە کە لەگەڵ جۆری پێستت دەگونجێت.

٦. بۆماوەیی: ڕەنگە هەندێک کەس بەهۆی بۆماوەییەوە زیاتر تووشی زیپکە بن لەسەر ڕوومەت، لەم دۆخەدا پێویستت بە ڕاوێژکردنە بە پزیشکی پێست.

٧. خۆراک و شێوازی ژیان: خووی خواردن و ئاستی فشاری دەروونیت کاریگەری لەسەر زیپکەکانت دەبێت، هەوڵبدە خۆراکی تەندروست و بخۆیت و ئاستی فشاری دەروونیت کەم بکەیتەوە.
A.A