شێوازی ئامادەکردنی گەنمەکوتاو

AM:11:40:28/10/2023

8640 جار خوێندراوەتەوە

گەنمەکوتاو یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییەکان زۆر کەس ئارەزووی دەکات بە تایبەت لە وەرزی زستاندا ئامادە دەکرێت، لێرەدا شێوازی ئامادەکردنکەی دەخینەروو.

پێداویستییەکانی:

گەنم

نۆك

گۆشت

خوێ

ئاو

ئامادەکردنەکەی:

نۆکەکە بۆ ماوەی شەوێک بکەرە ناو ئاوەوە.

گۆشتەکە بە جیا بکوڵێنە.

پاشان گەنم و نۆکەکە هەردوکی پێکەوە بکوڵێنە، کەمێک خوێی تێبکە.

دواتر گۆشتەکەی تێکەڵ بکە و ئاوی تێبکە بۆ ئەوەی زیاتر بە یەکەوە بکوڵێن، لە کۆتایدا پێشکەشی بکە.
A.A