گرد و دۆڵەکان کە لە ژێر سەهۆڵی جەمسەری باشووردا شاراوەن

PM:02:48:27/10/2023

1696 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەک کە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامەکانی بڵاوکراوەتەوە، زانایان رووبەرێکی بەرفراوانی گرد و دۆڵی سەوزیان دۆزیوەتەوە کە ملیۆنان ساڵە لەژێر بەستەڵەکەکانی ئەترانتیکا ''بەشی رۆژهەڵاتی جەمسەری باشوور''دا شاردراوەتەوە.

'پێشتر کەس نەیبینیوە'، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری Nature Communications بڵاوکراوەتەوە، ستوارت جەیمیسۆن لە زانکۆی دورهامی بەریتانیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "دیمەنێکی سروشتییە کە هەرگیز نەدۆزراوەتەوە و پێشتر کەس نەیبینیوە".

لە کاتێکدا ئەو توێژەرە بەریتانی و ئەمریکییانەی ئەم دۆزینەوەیان ئەنجامداوە پێشبینییان کردووە کە ئەم دیمەنە سروشتییە بۆ ماوەی ٣٤ ملیۆن ساڵ وەک خۆی ماوەتەوە، هۆشدارییان داوە کە توانەوەی سەهۆڵ بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەوا رەنگە بەرگی سپی لەناوبەرێت.

جگە لەوەش توێژەران پێویستیان بە زانیاری نوێ نەبوو بۆ دۆزینەوەی ئەم دیمەنە، بەڵام رازی بوون بە گرتنەبەری رێبازێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی ئەم زەوییە نادیارەی کە دەکەوێتە ژێر سەهۆڵبەندان لە رۆژهەڵاتی جەمسەرەکە، کە لێکۆڵینەوە و زانیاری دەربارەی زۆر کەمتر لەوە لەبەردەستدایە، کە لەسەر رووی مەریخ بەردەستە.

بینینی ئەوەی لە ژێر سەهۆڵەکەدایە، پێویستی بە ئاراستەکردنی شەپۆلی رادیۆیی هەبوو بۆ ناو سەهۆڵەکە لە هەمان کاتدا فڕۆکەیەک لە سەرووی سەهۆڵەکەوە دەفڕی، ئەمەش رێگەی بە شیکردنەوەی دەنگدانەوەکان دەدا، تەکنیکێک کە پێی دەوترێت سکانکردنی سۆنەری رادیۆیی.

جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە لەسەر قەبارەی ئەنتارکتیکا کە رووبەرەکەی لە ئەوروپا گەورەترە، سەختییەکی زۆری تێدایە. ستوارت جەیمیسۆن روونیکردەوە کە دواتر توێژەران وێنەی مانگی دەستکردی هەنووکەیی رووی زەوییان بەکارهێناوە بۆ دیاریکردنی ئەو دۆڵانەی کە زیاتر لە دوو کیلۆمەتر قووڵن.

بە تێکەڵکردنی ئەم زانیاریانە لەگەڵ زانیارییەکانی سۆنەری رادیۆییەکە، وێنەیەک لە دیمەنێک دروستکرا کە رووبارێک دەردەکەوێت، کە پێکهاتووە لە دۆڵی قووڵ و گردەکان کە لوتکەی بەرزیان هەیە، هاوشێوەی ئەوانەی ئێستا لەسەر رووی زەوی هەن.

هەروەها زاناکان ئەو دیمەنەی کە توێژینەوەکە بەرهەمی هێناوە بەراوردیان کردووە بەو دیمەنەی کە لە پەنجەرەی فڕۆکەیەکەوە دەبینرێت کاتێک بەسەر ناوچەیەکی شاخاویدا تێدەپەڕێت و بەراورد کراوە بە ناوچەی سنۆدۆنیا لە باکووری وێڵز.

شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئاژەڵان

دەرکەوت ئەم ناوچەیە کە رووبەرەکەی ٣٢ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، پێشتر دارستانی لەخۆگرتووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە شوێنی ئاژەڵەکان بووە، پێش ئەوەی سەهۆڵ دایبپۆشێت و "لە کاتی خۆیدا بیبەستێت".

هەرچەندە زەحمەتە بە وردی دیاری بکرێت کە کەی ئەو ناوچەیە بۆ دوایین جار خۆری بەرکەوتووە، بەڵام خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە لانیکەم ١٤ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر روویداوە، بەڵام "پێشبینی" پرۆفیسۆر جەیمیسۆن ئەوەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٣٤ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا، کە ئەنتارکتیکا دەستی بە بەستن کردووە.

پێشتر توێژەران تاڤگەیەکیان بە قەبارەی شارێک لە ژێر سەهۆڵەکەی ئەنتارکتیکا دۆزیوەتەوە و نووسەرانی ئەم توێژینەوەیە هیوادارن دیمەنی سروشتی زیاتر بدۆزنەوە.

گەرمبوونی کەشوهەوا دەتوانێت هەڕەشە لە دوایین دۆزینەوەکان بکات، بەڵام تاکە شتێکی باش لەم دیمەنە دۆزراوەدا ئەوەیە کە بە کیلۆمەترێک لە لێواری سەهۆڵبەندانەکەوە دوورە، ئەمەش لە داهاتوودا لە بەرکەوتنی رووناکی دەیپارێزێت.

هۆکارێکی تری دڵنیاکەرەوە ئەوەیە کە ئەم جیهانە شاراوەیە کاریگەری پاشەکشەی سەهۆڵەکانی لەسەر نەبووە لە قۆناغە کۆنەکانی گەرمبووندا، وەک سەردەمی پلۆسین، ٣ بۆ ٤.٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
H.Y