شێوازی ئامادەکردنی بۆرەک بە پەنیر

PM:12:10:27/10/2023

4380 جار خوێندراوەتەوە

بۆره‌ك ‌ یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و زیاتر بە نه‌ریتی توركی ناسراوە،‌ به‌ چه‌ند رێگه‌یه‌ك ئاماده‌ دەكرێت.

پێداویستییەکان:

ھەویری ئامادەکراو.

په‌نیری سوێر.

دەسکێک کەرەوزی وردکراو.

زەیت.

هێلکە.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

هەویرە ئامادەکراوەکە بکە بە گونک.

په‌نیره‌ سوێره‌كه‌ ورد بکە له‌گه‌ڵ كه‌ره‌وزی ورد كراو تێكه‌ڵی بکە.

گونكه‌كان به‌ده‌ست پان بکەرەوە، په‌نیرو كه‌ره‌وزه‌كه‌ی تێ بکە و جوان دایبخەرەوە و بیکەرە سەر كاغه‌زی فڕن.

به‌ هێلكه‌ رووه‌كانی جوان ته‌ڕ بکە.

پاشان فڕنه‌كه‌ گه‌رم بکە له‌سه‌ر پله‌ی ٢٠٠ سه‌ر و خواروه‌ی پێكه‌وه‌ دابگرسێنە تا دەبرژێت، دواتر پێشکەشی بکە.

S.A