بەهۆی دەگمەنییانەوە، چاوشینەکان تایبەتن و بە کەسانی بەبەخت دادەنرێن، هەروەها بە بەهێزی کەسایەتی دەناسرێنەوە.
ماڵپەڕی برایت ساید چەند تایبەتمەندییەکی خستووەتە روو،
کە وا دەکەن کەسانی چاوشین تایبەت بن و لەوانی تر نەچن، ئەوانیش بریتین لە:
١. چاوی شین لە راستیدا شینی تەواو نین، شتێک نییە بە
ناوی رەنگی شین لە چاوەکاندا، زۆربەی مرۆڤەکان رەنگی چاوی قاوەیی لە میلانینەوە وەردەگرن،
ئەو رەنگەی کە بەرپرسە لە یەکخستنی رەنگی پێست، بەڵام کاتێک باس لە چاوی شین دەکرێت،
لە ئەنجامی رەنگدانەوەی رووناکییەوە رەنگی شین بەدەست دەهێنن، هەمان شت کە وا دەکات
زەریاکان شین دەربکەون.
٢. لە هەندێک دۆخدا دەتوانن رەنگیان بگۆڕدرێت، چاوی شین
بەپێی بارودۆخی رووناکی دەتوانێت بە رەنگی جیاوازەوە دەربکەوێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە
کە چاوە شینەکان رەنگی خۆیان لەو رووناکییە وەردەگرن کە دێتە ژوورەوە و دواتر رەنگدانەوەی
دەبێتەوە بۆ دەرەوە، هەروەها بە گوێرەی ئەو ماکیاژەی کە هەڵیدەبژێریت گەشاوەتر یان
ماتتر دەردەکەون لە هەندێک جاردا.
٣. هەموو چاوشینەکان لە یەک باوانن، تیمێکی زانایانی
زانکۆی کۆپنهاگن بۆیان دەرکەوتووە کە رەنگە هەموو ئەو کەسانەی چاویان شینە پەیوەندییان
بەیەکەوە هەبێت، لە کاتێکدا لە نێوان شەش هەزار بۆ ١٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، زۆربەی
کەسەکانی ئەو سەردەمە چاویان قاوەیی بووە، بەڵام لە رووداوێکی دەگمەندا ئەو بۆهێڵەی
کە ئاستی میلانین کۆنتڕۆڵ دەکات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بڕی بەرهەمهێنانی میلانینی
سنووردار کردووە، هەر بۆیە رەنگە قاوەییەکە گۆڕاوە بۆ شین و لەرێگەی "DNA”ـیەوە بۆ
نەوەکانی دواتر ماوەتەوە.
٤. چاوی شین زۆر دەگمەنە، بەپێی راپۆرتێکی "World Atlas” تەنها ٨٪ بۆ ١٠٪ بەختیان هەیە و رەنگی چاویان شینە،
زۆرینەی کەسانی چاوشینیش لە ئەوروپادا دەژین، کە وڵاتی فینلەندا زۆرترین رێژەی چاوشینەکانی
بەرکەوتووە.
٥. کەسانی چاوشین باشتر دەتوانن بەرگەی ئازار و نەخۆشییەکان بگرن، ئەو کەسانەی کە رەنگی چاویان کاڵە توانای بەرگەگرتنیان زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی چاویان تۆخترە، توێژەرێک لە زانکۆی پیتسبۆرگ راپرسییەکی لەنێوان ٥٨ ئافرەتدا ئەنجامدا کە چاوەڕوانی منداڵ بوون و بۆیان دەرکەوت ئەو خانمانەی چاویان شین یان سەوزە کەمتر
ئازاریان هەبووە و باشتر رووبەڕووی منداڵبوون بوونەتەوە.
٦. زۆربەی منداڵان کاتێک بە چاوی شینەوە لە دایک دەبن
دواتر رەنگی چاویان دەگۆڕێن، کاتێک منداڵ لەدایک دەبێت، ناتوانیت بزانیت رەنگی چاوەکانی
چی دەبن لە داهاتوودا، چونکە لە کاتی لەدایکبوونیدا کۆرپە هیچ میلانینێک لە تۆڕی
چاویدا نییە، دوای شەش مانگ بۆهێڵەکانی کۆرپە دیاری دەکەن کە چەندە میلانین لەو
ناوچەیەی چاویدا دەبێت، هەر بۆیە رەنگە چاوەکان بە شینی بمێننەوە یان بگۆڕێن بۆ سەوز
و قاوەیی.
M.B