چەند راهێنانێکی سادەی مێشک بۆ بەهێزکردنی یادەوەری

AM:09:16:26/10/2023

2240 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس تووشی لەبیرچوونەوە بە گشتی دەبن، بە تایبەت لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان، بۆ نموونە رەنگە کەسێک بچێتە ژوورێک لە ماڵەکەی خۆیدا و لەبیری بچێتەوە بۆچی چووەتە ئەوێ، یان رەنگە ناوی بەشێک لەو کەسانە لەبیربکات کە زۆر ناسیاوی نین.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی
cergib بڵاویکردووەتەوە، شتێک هەیە کە بە راهێنانی مێشک یان دەمار ناسراوە، کە سادەیە و بە ئاسانی دەتوانێت ببێتە بەشێک لە رۆتینی رۆژانە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەکەم: شکاندنی رۆتین، مێشک مەیلی ئەوەی هەیە کە رۆتینێکی رۆژانەی جێگیر پەیڕەو بکات، بەڵام شکاندنی جارجارە دەبێتە هۆی سەرسوڕهێنەر بۆ یادەوەری. مرۆڤ دەتوانێت بە سادەیی لە رێگەی رێگایەکی جیاوازەوە بچێتە شوێنی کار، کەلوپەلی ژوورەکەی ئاڵوگۆڕ بکات دەکات.

دووەم:بەکارهێنانی هەستەوەرەکان، دەتوانرێت چەندین هەست بەکاربهێنرێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای یادگە، مرۆڤ دەتوانێت چاوەکانی دابخات و هەوڵی ناسینەوەی شتەکانی دەوروبەری بدات بە بەکارهێنانی دەست لێدان و بۆنکردن و هەوڵبدات بە وردی باسی پێکهاتە و بۆنی شتەکان بکات

سێیەم: پەیوەندی دەروونی، راهێنانی پەیوەندییە دەروونییەکان لەسەر بنەمای بەستنەوەی زانیاری نوێ بە شتێکی ئاشنا دامەزراوە، ئەگەر کەسێکت ناسی، بۆ نموونە ناوی ئادەمە، هەوڵبدە لە مێشکتدا لەگەڵ کەسێکی تردا لێکچوواندنی بۆ بکەیت کە ئەویش ناوی ئادەمە دروستکردنی پەیوەندی دەروونی یارمەتی بەرزکردنەوەی یادگە و بیرهێنانەوە دەدات.

چوارەم: یارییەکانی مێشک، یارییەکانی وەک سودۆکو و وشەی شێوێنراو، یان تەنانەت نەرمەکاڵاکانی مۆبایل کە بە تایبەتی بۆ راهێنانی مێشک داڕێژراون، پێیان دەوترێت یارییە دەروونییەکان، یارییەکانی مێشک دەتوانن راهێنانی دەمارەیی چێژبەخش و کاریگەر بن، چونکە سەرقاڵی دەروونی دەخوڵقێنن، ئەمەش یادگە بەهێز دەکات

پێنجەم: فێربوونی شتێکی نوێ، شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن کە هەرگیز لە فێربوون نەوەستین، پێویست ناکات فێری بابەتێکی قورس یان ماندووکەر بین، وەک چۆن مرۆڤ دەتوانێت بە سادەیی فێری ژەنینی ئامێرێکی موزیک یان زمانێکی نوێ بێت،

شەشەم: ڕاهێنانی هزری، ئامانجی وردبینی کەمکردنەوەی فشارە، هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزکردنێکی نایابی یادگە، بە وردی گرنگیدان بە دەوروبەر و ئەو کارانەی کە دەیکات و بە تەواوی سەرقاڵبوون بە ساتەوەختی ئێستا، دەکرێ هزربوون پراکتیزە بکرێت،

حەوتەم: وەرزشکردن بە بەردەوامی، لەڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە کە وەرزشی بەردەوام دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی تەندروستیی جەستە بە گشتی، بە مێشکیشەوە، وەرزشکردنی بەردەوام یارمەتی زیادکردنی رۆیشتنی خوێن دەدات بۆ مێشک، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی کارکردنی گشتی و یادگەکەی.
H.Y