ئایا چا یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش؟

AM:08:46:26/10/2023

6048 جار خوێندراوەتەوە

زیادکردنی بەهارات بۆ چای ئاسایی یان چای گیایی تامی خواردنەوەکە خۆشتر دەکات، لە هەمان کاتیشدا یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش و باشترکردنی تەندروستی بە گشتی، بەهارات ئارەزووی خواردن کۆنتڕۆڵ دەکات و ئاستی شەکری خوێن ڕێکدەخات.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "العربیة"دا باس لە پێنج جۆری بەهارات دەکات کە گونجاوە لەگەڵ چا تێکەڵی بکەیت بۆ دابەزاندنی کێش، لەوانەش:

١. چای دارچینی: ئاستی شەکر لە خوێندا رێکدەخات، یارمەتیدەرە لە رێکخست و باشترکردنی ئەنسۆلین ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنی شەکر.

٢. چای زەنجەفیل: میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە و یارمەتی سووتاندنی زیاتری کالۆری دەدات هەروەها یارمەتی هەرسکردن دەدات و دەتوانێت هەوکردن کەمبکاتەوە.

٣. چای زەردەچەوە: بە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ئۆکسێنەر ناسراوە، یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

٤. چای بیبەری ڕەش: دژە ئۆکسێنەرە و چەند پێکهاتەیەکی گرنگ لەخۆدەگرێت، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی میتابۆلیزم و کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن.

٥.چای رازیانە: یارمەتی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و باشترکردنی هەرسکردن دەدات.
A.A