تایبەتمەندییەکانی لەدایکبووانی بورجی دووانە

PM:08:44:25/10/2023

32976 جار خوێندراوەتەوە

بورجی دووانە ئەو کەسانە دەگرێتە کە لە ٢١ی ئایار بۆ ٢١ی حوزەیران لەدایکبوون، زیاتر بە تایبەتمەندی دوو کەسایەتی دەناسرێنەوە، لەو کاتەی کەسێکی قسەخۆشن دەکرێت لە دوای چەند خولەکێک ببنە کەسیكی توند.

ماڵپەڕی جەمیلەی لوبنانی لە بابەتێکی تایبەت بە فەلەکیدا ئاماژەی بە تایبەتمەندییەکانی لەدایکبووانی بورجی دووانە کردووە، ئەوانیش:

١. کەسایەتی دووانی هەیە، واتە دوو هەست و دوو دڵ و دوو هێزی هەیە.

٢. کەسانێکی تێگەیشتوو و قسەخۆشن، ئەگەر ئازاریان نەدرێت.

٣. رق و کینە نازانن و زۆربەی کاتەکان بە نهێنی دەگرین.

٤. کەسانێکی هەستیارن و زوو درک بە شتەکان دەکەن.

٥. کەسانێکن خاوەنی متمانەن و نهێنی نادرکێنن و کارەکانیان بە باشی رادەپەڕێنن.

٦. بۆ هەر بابەتێک ویستت زانیاری لەسەر بزانیت، دووانە بە جۆرێک کار دەکات هەموو نهێنی و ناوەڕۆکی بابەتەکە بە تەواوی دەدۆزێتەوە و بۆت ئاشکرا دەکات.

٧. زۆر بڕوایان بە خۆشەویستی نییە و پێیان وایە تەنیا لە چیرۆکەکاندا هەیە، بەڵام کاتێک خۆیان خۆشەویستی دەکەن دەبنە سەرکردەی ئەو بوارە.

٨. لە گۆڕینی کارەکانیان دوو دڵن، بەڵام کاتێک گەیشتنە کارێک کە باش بێت و ئابووری بەرز بێت ئەوا ئیتر لەو شوێنە جێگیر دەبن و ساڵانێکی زۆر لەو کارەدا دەمێننەوە.

M.B