سرکەی سێو بە شێوەیەکی باو لەناو زەڵاتە و خواردندا بەکاردەهێنرێت،
تەنانەت زۆرکەس وەک چارەسەریش بەکاری دەهێنن، چونکە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکری
خوێن دەدات و هەڵمژینی خۆراک لە کۆئەندامی هەرسدا باشتر دەکات.
ماڵپەڕی "MedlinePlus " روونیکردەوە کە سرکەی سێو بۆ چارەسەری قەڵەوی و شەکرە و بەردی گورچیلە و چەندانی
تر بەکاردێت، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی زانستی دروست نییە کە بەکارهێنانی پشت راست بکاتەوە،
تەنها کاتێک نەبێت دڵنیا بیت لە خواردنی ئەویش بەپێی رێنماییەکان.
سرکەی سێو چەندین مادەی خۆراکی تێدایە، وەک ڤیتامین بی و
ڤیتامین سی، رەنگە سەلامەت بێت کاتێک وەک دەرمان لە کورتخایەندا بەکاردەهێنرێت، بەڵام
سەلامەت نییە کاتێک بە رێژەیەکی زۆر و بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت.
سرکەی سێو بەشدارە لە کەمکردنەوەی پۆتاسیۆم لە جەستەدا،
ئەمەش دەبێتە هۆی کارلێکی نەرێنی لەگەڵ هەندێک دەرمان، ئەگەر پۆتاسیۆمەکەت پێشتر کەم
بووە، رەنگە سرکەی سێو زۆر کەمتری بکاتەوە، بۆیە دوور بکەوە لە بەکارهێنانی سرکەی
سێو ئەگەر تووشی ئەم حاڵەتە بوویت.
ئاگاداربە لە پێستی نەیدەیت، پێویستە وریا بیت سرکەی سێو
نەدەیت لە پێستت، هۆکارەکەی ئەوەیە کە دەبێتە هۆی سووتانی پێستەکە لە هەندێک کەسدا.
یەکێک لە سوودەکانی تری سرکەی سێو، خواردنیەتی پێش
نانخواردن و دوای نانخواردن، چونکە سوودی هەیە بۆ کۆئەندامی هەرس و دەردانی ترشی گەدە
زیاد دەکات بەهۆی پێکهاتەکەیەوە.
بەڵام ئەو نەخۆشانەی که برینی گەدە یان سکیان هەیه پێشنیاری
بەکارهێنانی سرکەی سێویان بۆ ناکرێت، چونکە به هۆی ترشەکەیەوە رەنگه زیان به دیوارەکانی
گەده و ریخۆڵەکان بگەیەنێت.
H.Y