هۆکاری ئاوسانی پێیەکان چییە؟

AM:08:48:25/10/2023

10228 جار خوێندراوەتەوە

زۆرکەس بە دەست ئاوسانی پێیەکانیانەوە دەناڵێنن، کە لە چەند هۆکارێکەوە سەرچاوە دەگرێت و زۆرجار ئازار و گۆڕانی ڕەنگی پێست و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەگەڵدایە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " webteb" دا ئاماژە بە دیارترین ئەو هۆکارانە دەکات کە دەبنە هۆی ئاوسانی پێیەکان، لەوانەش:

١. زگماکی : نیشانەکانی بریتییە لە ئاوسانی پێیەکان لەگەڵ سووربوونەوە و گەرم بوون و ئازار، ئاوسانی جومگەکان و ئازاری جومگەکان.

٢. دووگیانی: ئاوسانی لەناکاوی پێ و پاژنەی پێیە لە کاتی دووگیانیدا، بەزۆری دوای هەفتەی ٢٠ی دووگیانییەوە دەردەکەوێت.

٣. برینداربوون یان هەوکردنی پاژنەی پێ: زۆرجار ئاوساوی تەنها لە یەکێک لە پاژنەی پێدا ڕوودەدات، بەهۆی کەوتن یان بەرکەوتنی شتێکەوە بێت.

٤.خواردنی هەندێک جۆری دەرمان: دیارترینی ئەم دەرمانانە بریتین لە دەرمانی هۆرمۆن، دەرمانی چارەسەری نەخۆشی شەکرە، دەرمانی دژە خەمۆکی.

٥. هەبوونی هەندێک نەخۆشی: لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشیی جگەر، و نەخۆشیی گورچیلە، هەموو ئەمانە دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە هاوسەنگی ئاو لە جەستەدا، کە هۆکارە بۆ ئاوسانی پێ یان پاژنەی پێ.

٦. هەبوونی لیمفاوییەکان: بریتیە لە ئاوسانی کە لە دەرئەنجامی گیرانی بۆرییە لیمفاوییەکان روودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕاگرتنی شلەی لیمفاوی لە شوێنێکی دیاریکراودا، بۆیە یەکێکە لە هۆکارەکانی ئاوسانی پێیەکانە.
A.A