ئامادەکردنی شلەی فاسۆلیا بە گۆشت

PM:12:04:17/09/2021

4588 جار خوێندراوەتەوە

شلەی فاسۆلیا یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکان لە نانی بەیانی یەکەم ڕۆژی جەژندا لە زۆربەی ماڵەکاندا ئامادە دەکرێت.

کەرەستەکانی:

نیو کیلۆ نەرمەی گۆشت

فاسۆلیا

کەوچکێک زەردەچەوە

خوێ بەپێی ئارەزوو

زەیت

سەلکێک پیازی جنراو

دوو کەوچکی چێشت دۆشاویتەماتە

ئامادەکردنەکەی:

ڕێگەی یەکەم: ئەگەر بە بوخار "مەنجەڵی هەڵم"ی ئامادە بکرێت

فاسۆلیا و گۆشتەکە و پیاز و کەرەستەکانی تر دەکرێتە ناویەوە و دەخرێتە سەر ئاگرێکی مامناوەند، دوای کوڵان و خەستبوونەوەی دادەگیرێت و پێشکەش دەکرێت.

ڕێگەی دووەم: ئەگەر لەناو مەنجەڵ لێبنرێت

دەتوانیت سەرەتا فاسۆلیاکە بخوسێنیت نمونە شەو دایبنێت بۆ بەیان، ئەمەش بۆ ئەوەی زوو بکوڵێت، یاخود نەیخوسێنیت و دوای شۆردنەوەی کەمێک ئاویتێبکرێت و بخرێتە سەر ئاگر.

گۆشتەکەش بە جیا لە ناو مەنجەڵێکدا لەگەڵ پیاز هەڵکزێت و دواتر خوێ و ئاوی تێبکرێت و بکوڵێنرێت.

لەدوای کەمێک نەرمبوونی فاسۆلیاکە، گۆشت و دۆشاو و ئاوی گۆشتەکە و زەردەچەوەکە و کەمێک خوێی تری تێبکرێت و سەری مەنجەڵەکە داپۆشرێت.

کە زۆربەی ئاوەکەی هەڵچنی و خەست بووەوە لەسەرئاگر دابگیرێت و لەگەڵ برنج و سەوزە ئامادە بکرێت.