ئەگەر تووشی پەسیو 'هەڵامەت' بوویت ئەم خواردنانە مەخۆ

PM:06:43:23/10/2023

1796 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر یلینا سۆلۆماتینا، پسپۆڕی خۆراکی رووسی، ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە هەستیارییان بە کەشوهەوا هەیە، خۆراکی سورەکراوە نەخۆن.

ئەو پسپۆڕە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی سپۆتنیک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسەی تووشی هەستیاریی کەشوهەوا دەبێت، هەست بە باشتر دەکات ئەگەر واز لە خواردنی ئەو خۆراکانە بهێنێت کە چەوریی تێر و شەکر و خوێیان تێدایە.

وتیشی، هەستکردن بە ناڕەحەتی کاتێک کەشوهەوا دەگۆڕێت، کە لەگەڵ گۆڕانی پەستانی بەرگەهەوادا دەبێت، بەزۆری لەلایەن ئەو کەسانەوە ئەزموون دەکرێت کە هەندێک نەخۆشییان هەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەموکوڕی لە پرۆسەی گونجانی جەستە لەگەڵ بارودۆخی ژینگەییدا.

ئەو دەڵێت "ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی هەست بە ناڕەحەتی دەکەن کاتێک بارودۆخی کەشوهەوا دەگۆڕێت پێویستە رێجیمێکی تایبەت پەیڕەو بکەن بۆ ئەوەی بارودۆخیان باشتر بێت.

وەک خۆی دەڵێت "بابەتە سەرەکییەکە بریتییە لە دەرکردنی چەورییە تێرەکان لە خۆراکدا وەک 'خواردنی سورەکراوە، برژاو، هەروەها پێویستە ئەو بەرهەمانە نەخورێن کە شەکری زیادکراویان تێدایە، ئەوانەشی لە ئاردی سپی دروستکراون هەموو ئەمانە زیانێکی زۆریان هەیە بۆ خوێنبەرەکان".

H.Y