بۆ گۆڕینی رۆتینی رۆژانە و برەودان بە چالاکی و بەرهەمهێنانی زیاتر، چەند شێوازێکی ژاپۆنی دەتوانن یارمەتیدەرت بن.بۆ گۆڕینی رۆتینی رۆژانە و برەودان بە چالاکی و بەرهەمهێنانی
زیاتر، چەند شێوازێکی ژاپۆنی دەتوانن یارمەتیدەرت بن.
تەکنیکەکانی ئیکیگای، کایزن، پۆمۆدۆرۆ، هارا
هاچی بو، شۆشین و وابی-سابی یارمەتیدەرن بۆ زاڵبوون بەسەر لاوازی و نەهێشتنی
دواخستنی کارەکانت، بەپێی بڵاوکراوەکەی ماڵپەڕی "بۆڵدسکای" ئەمانە ئەو شێوازانەن:
١. دۆزینەوەی
ئامانجی ژیان، واتە ئیکیگای، یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ دۆزینەوەی ئەوەی پاڵنەرییەتی لە
ژیاندا. ئەو یەکتربڕینە ناوازەیە کە مرۆڤ حەزی لە چییە و لە چیدا باشە و پێویستی بە
چییە؟
٢. هونەری پێشکەوتنی
بەردەوام، چەمکی کایزن جەخت لەسەر گۆڕانکاری بچووک و زیاتر دەکاتەوە نەک ئامانجی گەورە
و زۆرجار سەرسەخت.
٣. شارەزا
بوون لە بەڕێوەبردنی کات، تەکنیکی پۆمۆدۆرۆ کە لە ئیتاڵیا سەرچاوەی گرتووە بەڵام لە
ژاپۆن بە شێوەیەکی بەرفراوان پەرەی پێدراوە، لە دەوری کارکردن لەسەر سەرنج دەسوڕێتەوە،
بە ماوەی پشوودانی کورت.
٤. خواردنی
هۆشیارانە، هارا هاچی بە واتای "بخۆ
تا ٨٠٪ تێر دەبیت" بە زیادەڕۆیی نەخواردن، دەتوانیت لەو بێهێزییە دوور بکەویتەوە
کە زۆرجار پەیوەندی بە تێربوونەوە هەیە.
٥. بیرکردنەوە
لەوەی هێشتا سەرەتایە، تەکنیکی شۆشین یان "عەقڵی سەرەتایی" بریتییە لە
نزیکبوونەوە لە ئەرکەکان بە چاوی تازە و دڵێکی کراوە، بەبێ گوێدانە ئاستی ئەزموون.
٦. قبوڵکردنی
کەم و کوڕییەکان، چەمکی وابی سابی بە واتای قبوڵکردن و قەدرزانینی کەموکوڕی یان
ناتەواوییەکان دێت، مرۆڤ دەتوانێت بیرکردنەوەیەکی تەندروستتر و ئاڕاستەکراو دروست
بکات.
H.Y