پاراستنی پاک و خاوێنی
پێست بە شێوەیەکی دروست زۆر گرنگە، پێست وەک بەربەستێکی پارێزەر کار دەکات لە دژی
مادە زیانبەخشە دەرەکییەکان، بەڵام پشت گوێخستنی هەندێک شوێنی جەستە ئەگەری
دروستبوونی هەوکردنی زیانبەخش بۆ جەستە زیاد دەکات.
دکتۆر لیندسی زوبریسکی
پزیشکی پسپۆڕی پێست لە ڤیدیۆیەکدا چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو، باس لە چاودێری پێست
دەکات و لەو سێ شوێنەش کە زۆربەی کەسەکان لە کاتی خۆشۆردن لە بیری دەکەن، هەروەها
لە بیرکردنی شۆردنی ئەم شوێنانە دەبنە هۆی دروستبوونی هەوکردنی زیانبەخش بە جەستە،
ئەو شوێنانەش بریتین لە:
١. پشت گوێیەکان، ناوچەی
پشت گوێ گەرمە و زۆرجار بە قژ داپۆشراوە، ئەمەش وایکردووە کە ژینگەیەکی گونجاو بێت
بۆ گەشەکردنی بەکتریا، زۆرجار لە کاتی رۆتینی رۆژانەدا پاککردنەوەی پشتگوێ دەخرێت،
پاک نەکردنەوەی پشت گوێیەکان بە بەردەوامی دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی ئارەق و پیسی و چەوری،
بۆیە دەبێتە ژینگەیەکی گونجاو بۆ هەوکردنی بەکتریایی.
٢. ناوچەی قوڵایی ناوک،
ناوک بەشێکی بچووکی جەستەیە و لە هەمان کاتدا گرنگە و پێویستی بە پاککردنەوەی بەردەوام
هەیە، شوێنێکی گەرم و شێدارە، ئارەق و خانە مردووەکانی پێست و بەکتریا تێیدا کۆ
دەبنەوە، شێوە قوڵییەکەی وا دەکات پاککردنەوەی ئاسان بێت، بەپێی وتەی ئەو پسپۆڕە ئەگەر
ناوک پاک نەکرێتەوە ئەگەری دروستبوونی بەردی ناوک هەیە.
٣. ژێر نینۆکەکان،
ئێرە بە شوێنی ژیان و گەشەکردنی بەکتریاکان ناسراوە، پاک نەکردنەوەی ئەم شوێنە رێگە
دەدات بەکتریا و وردە زیندەوەرەکانی تر گەشە بکەن، بۆیە رۆژانە گرنگی بە پاککردنەوەی
ژێر نینۆکەکان بدە بە بەکارهێنانی سابوون و ئاوی شلەتێن بە نەرمی شوێنەکە بشۆ،
گرنگی زیاتر بە بۆشاییەکانی ژێر نینۆکەکان بدە، دڵنیابە لە لابردنی هەر پیسییەک یان
پاشماوەیەک.
M.B