شێوازی ئامادەکردنی شاورمە

PM:12:53:21/10/2023

3264 جار خوێندراوەتەوە

شاورمە یەکێکە لە خواردنە خێراکان تامێکی خۆشی هەیە، هەر ناوچەیە و شێوازی ئامادەکردنی تایبەت بەخۆی هەیە.

پێداویستییەکان:

نیو كیلۆ سنگی مریشك .

نیو كوپ ماست.

نیو كوپ زەیتی رووەكی.

یەك كەوچك بەهاراتی شاورمە.

یەك كەوچكی بچووك خوێ.

كەوچكێكی بچووك بیبەری رەش.

یەك كەوچكی بچووك سیری هاڕاو.

یەك كەوچكی بچووك پیازی هاڕاو.

یەك كەوچكی بچووك بیبەری وشككراو.

یەك كەوچكی بچووك كاری.

یەك كەوچكی بچووك حەوت دەرمانە.

یەك كەوچكی گەورە سركەی سێو.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

سنگی مریشكەكە بە باشی بشۆرەوە، لەناو لیمۆ و سركەكەدا دایبنێ بۆئەوەی تام بگرێت.

سنگی مریشكەكە بكەرە ناو دەفرێكی گەورەوە و ماستەكە بكە بەسەریدا.

بەهاراتەكان، خوێ و بیبەرەكە بكە بەسەریدا و بەباشی تێكەڵیان بكە، هەندێك سركەی سێو و لیمۆ بكە بەسەر تێكەڵەكەدا.

دەفری مریشكەكە بە پلاستیك داپۆشە و بیكەرە ناو سەلاجەوە بۆ ماوەی دوو كاتژمێر.

سنگی مریشكەكە بكەرە ناو تاوەیەكەوە وبیخە سەر ئاگرێكی بەهێز و تێكی بدە تا رەنگەكەی دەگۆڕێت.

پاشان ئاگرەكە كەم بكەرەوە و بۆ ماوەی ١٥ خولەك جێی بهێڵە تا ئامادە دەبێت بە تەواوی.

دواتر بە نانی ساج یان هەر شتێك ئارەزوت لێ بوو، پێشکەشی بکە.

S.A