ئەکزیما بریتییە لە هەوکردن، هەستیاری، ئەستور بوون و قڵیشانی پێست کەوا لە پێست دەکات سوور ببێتەوە و بخورێت،
لە هەر تەمەنێکدا بێت دروست دەبێت.
ماڵپەڕی "الطبی" لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە چەند چارەسەرێکی
تووشبوون بە ئەکزیما کردووە، بریتین لە:
١.بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە، بۆ چارەسەری خوران و هەوکردن.
٢.چارەسەر بە تیشک، لە هەندێک دۆخدا پزیشک دیاری دەکات.
٣. بەکارهێنانی جێڵی ئالۆڤێرا، چاەسەری دژە بەکتریا و دژە میکرۆب دەکات، بەشدارە لە خێرا
چاکبوونەوەی برینەکان.
٤. بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی:
چەندین ترشی چەوری تێدایە پێستی وشک شێدار دەکات و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن
دەدات.
٥. دوورکەوتنەوە لە هەواگۆڕکێی
زۆر لە زۆر گەرمەوە بۆ زۆر سارد یان بە پێچەوانەوە.
S.A