زۆرجار وتراوە کە
خواردنی پەنیر سنووردار بکەین چونکە بڕێکی زۆر چەوری تێر لەخۆدەگرێت، ئەمەش پەیوەندی
بە زیادبوونی مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشکەوە هەیە.
لەڕاستیدا توێژینەوەکان
ئەوە دەردەخەن کە پەنیر کاریگەری ئەرێنی لەسەر دڵ و ڕیخۆڵە و تەندروستی دەروونی هەیە،
هەروەها یارمەتیدەرە لە پاراستنی نەخۆشی شەکرەی
جۆری دووەم.
یەکێک لە توێژینەوە
نوێیەکان کە لە گۆڤاری "Nutrients"
بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە خواردنی پەنیر بە بەردەوامی پەیوەندی بە باشتربوونی
تەندروستی مێشکی کەسانی بەتەمەنەوە هەیە.
توێژەران لە ژاپۆن
شیکارییان بۆ خۆراکی زیاتر لە ١٥٠٠ کەس کردووە کە تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە
ئەوانەی ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسانەی پەنیر بە بەردەوامی دەخۆن لە تاقیکردنەوەکانی
دەرونیدا نمرەی باشتریان بەدەستهێناوە، و مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە
کەمتر بووە بۆ ئەوانەی کە بە هیچ شێوەیەک پەنیریان نەخواردووە.
توێژینەوەیەکە پێشنیاری
ئەوە دەکات کە جۆرێک لە بەکتریای باشی تێدایە کە پێی دەوترێت " Lactobacillus rhamnosus"، کە بە شێوەیەکی سروشتی لە پەنیر و
ماستدا هەیە، بیرەوەری و کارکردنی مێشک لە کەسانی پێگەیشتوو بەساڵاچوودا باشتر دەکات.
هەروەها ئاماژە
بەوە دەکەن سەڕەڕای بوونی چەوری تێر لە پەنیردا ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) لە خوێندا زیاد دەکات، لێکۆڵینەوەکانی ئەم
دواییە ئەوەیان دەرخست کە پەنیر کاریگەری
ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.
دکتۆر ئیما فینی،
مامۆستای یاریدەدەر لە پەیمانگای خۆراک و تەندروستی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەیەکی شەش
هەفتەیی کرد کە تیایدا ١٦٤ کەسی سەروو تەمەنی ٥٠ ساڵ کە کەمێک ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێنیان
بەرزبووەوە بەسەر سێ گروپدا دابەشکران و ڕۆژانە ٤٢ گرام چەوری شیرەمەنییان پێدراوە.
توێژینەوەکە دەرکەوتووە
کە ئەو گروپەی پەنیری تەواو چەوریان خواردووە ، دۆخی تەندروستیان بەرەو باشتر رۆشتووە،
ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو چەورییە تێرانەی لە بەرهەمە شیرەمەنیەکانە هەیە ڕەنگە خۆیان
سوودبەخش بن و کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست بکەن.
A.A