بورجی نەهەنگ بورجی
دوازدەیەمینە لە بورجە فەلەکییەکاندا، یەکێکە لە بورجە تایبەتەکان و کۆمەڵێك تایبەتمەندی
جیاوازی هەیە.
تایبەتمەندییەگشتییەکانی
بورجی نەهەنگ بریتین لەمانە وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "سیدتي"دا باسکراوە،
بەم جۆرە:
لەدایكبووانی بورجی نەهەنگ
بەوە ناسراون کە خەیاڵێکی کراوەیان هەیە، عاتیفین و خۆپەرست نین، گرنگی بە لایەنی
ماددی نادەن، و هاوسۆزن لەگەڵ کەسانی دیکەدا.
ئەم کەسانە هەوڵنادەن
بۆ گەیشتن بە پلە و پایە و سامان، لەدڵەوە رازین بەوەی هەیانە و بڕوایان بەوە هەیە
ئەوەی بۆیان دانرابێت هەر پێی دەگەن.
ئەم بورجە ئارەزوو دەکات
لەگەڵ شەپۆلەکاندا مەلە بکات نەك دژیان بوەستێتەوە، لەدایكبووەکانی ئارامن و گرنگی
بە شتەکان نادەن، و هیچ شتێك وایان لێناکات واز لەم تایبەتمەندییەیان بهێنن، بەڕاددەیەك
ئارامن کە بەرگەی تووڕەبوون و تاوانبارکردنی کەسانی دیکە دەگرن و بە ئاسانی وەڵام
نادەنەوە.