بەم رێگە ئاسانە رەنگ بە جلی سپییەوە لێبکەرەوە

PM:03:13:18/10/2023

1928 جار خوێندراوەتەوە

لێكردنەوەی رەنگ بە جلەوە ئاسان نییە، بەتایبەتی ئەگەر جلەكە سپی بێت، رەنگە لە كاتی لێكردنەوەی زیاتر بڵاوبێتەوە و جلەكەت ببێت بە پەڵە.

ماڵپەڕی " سیدتي " ئاماژەی بە چەند رێگەیەک کردووە بۆ لێکردنەوەی مەرەکەب بە جل و بەرگی سپییەوە، ئەوانیش:

١. بەکارهێنانی سرکە: جلەکان لەناو دەفرێکی قووڵدا تەڕ بکە کە ئاوی ساردی تێدابێت، نیو کوپ سرکەی سپی تێبکە، دووبارە لەناو ئامێری جل شۆردن بیشۆرەوە.

٢. بەکارهێنانی کلۆر: بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر جلەکان بخەرە ناو ئاو و کلۆرەوە.

٣. بەکارهێنانی كهولی پزیشكی: ئەو كهولانەی لە دەرمانخانەكاندا هەن، پەڵەی رەنگ بە جلەكەوە لێدەكاتەوە.

٤. بەکارهێنانی ئاو و سۆدەی نان: بە دوو بڕی یەكسان ئاو و سۆدەی نان تێكەڵ بكە، تا وەك گیراوەیەكی لێدێت، پاشان بە لۆكەیەك بیدە لەسەر پەڵەكە، بەمشێوەیە لێدەبێتەوە.

S.A