لەدایک بووانی ئەم بورجانە لە ٢٠٢٤ دەوڵەمەند دەبن

PM:06:17:17/10/2023

64504 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەرەتای ساڵی نوێ و خواستی زۆر کەس بۆ ئەوەی بزانن چی چاوەڕێیان دەکات لە ساڵی نوێدا لەسەر ئاستی ئەستێرەناسی، پێشبینی دەکرێت ئەم بورجانە بگەن بە ئاستێکی بەرزتر لە دارایی و پارە.

ماڵپەڕی "Youm7” لە وتەی ئەستێرەناسێکەوە بەناوی هالە حافز ئەم بابەتەی لەبارەی بەختەوەرترین بورجەکان لە رووی داراییەوە لەساڵی ٢٠٢٤دا بڵاوکردەوە، کە بەمشێوەیەن:

١. بورجی شێر، لە ساڵی داهاتوودا بورجی شێر سەقامگیری داراییان باشتر دەبێت، گەیشتن بە ئامانجەکان بەتایبەتی لە رووی پیشەییەوە و بەرزکردنەوەی پلە لە شوێنی کاردا.

٢. بورجی گا، گۆڕانکاری گەورە لە ژیانیاندا روودەدات، بەپێی پێشبینییەکان پۆستێکی شایستە و پارەیەکی زۆریان دەستدەکەوێت.

٣. بورجی دووانە، دووانە لەنێو ئەو بورجانەدایە کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەختی زۆر بەهێزیان هەیە لەسەر هەموو ئاستەکان بەتایبەت لە ئاستی داراییدا.

٤. بورجی تەرازوو، تەرازوو یەکێکە لە بورجە زۆر بەختەوەرەکان، ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێکی تایبەت دەبێت کە تێیدا مژدەی زۆر وەردەگرن.

٥. بورجی کەوان، کەوان یەکێکی ترە لەوانەی کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا لە هەموو ئاستەکاندا پێشکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت.

٦. بورجی سەتڵ، ئەوانەی لە دایک بووی ئەم بورجەن لە کەسە بەختەوەرەکانن بە گشتی، پێشبینی دەکرێت لە مانگی یەکەوە بتوانن باری داراییان باشتر ببێت.
H.Y