شێوازی ئامادەکردنی تشریب

PM:01:06:17/10/2023

4552 جار خوێندراوەتەوە

تشریب یەکێکە لەو خواردنانەی کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن، دەتوانن بە چەند کەرەستەیەکی ئاسان ئامادەی بکەن.

پێکهاتەکان:

نیو كیلۆ گۆشت.

دوو پیاز.

چوار لیمۆ بەسرە.

خوێ.

دۆشاوی تەماتە.

نان.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

گۆشتەكەبکوڵێنە و دوای ئاوەكەی لێ جیابکەرەوە.

دوو پیازەکە ورد بکە لەگەڵ گۆشتەكە، لیمۆ بەسرە و دوو كوپ ئاوی بۆ زیاد بکە.

بیخەرە سەر ئاگر بۆ ماوەی ١٥ خولەك.

دۆشاوی تەماتە، ئاوی گۆشت و خوێی بۆ زیاد بکە، بە ١٠ خولەك دەكوڵێت.

نانەكە لەت بکە بۆ پارچەی بچووك وبیخە ناو قاپێكی گەورە.

ئاوی تشریب و گۆشتەكە بکە بەسەر نانەكەدا، پێشکەشی بکە.

S.A