دەرزی پلازما
بۆ قژ یەکێکە لە تەکنیکە جوانکارییە نوێیەکان کە چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەکەن،
پلازما لە خوێنی نەخۆشەکە خۆی دەردەهێنرێت، پاشان بە دەرزی دەخرێتە سەر پێستی سەری
نەخۆشەکە کە یارمەتیدەرە لە بەهێز کردن و رێگریکردن لە قژ هەڵوەرین.
لە بابەتیکی
ماڵپەڕی " webteb" دا ئاماژە بە دیارترین سوود و
زیانەکانی پلازما دەکات بۆ قژ، بەم شێوەیە:
سوودەکانی
پلازما بۆ قژ :
١. خانەکان نوێ دەکاتەوە و هانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و پرۆتین دەدات.
٢. تازەیی و زیندوویی بە پێست دەبەخشن.
٣. چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەکەن.
٤. تاڵەکانی قژ بەهێز دەکەن.
٥. دەبێتە هۆی پڕبوونەوەی قژ.
هەرچەندە تا ڕادەیەک ڕێکارێکی سەلامەتە، بەڵام کۆمەڵێک
کاریگەری لاوەکی دروست دەکات، کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، لەوانەش:
هەستکردن بە خوران لە شوێنی دەرزی لێدانەکە.
سووربوونەوەی پێستی سەر.
هەبوونی ئازار لە دوای دەرزی لێدانەکە
لەم دۆخانەدا دەرزی پلازما گونجاو نییە:
ئەو نەخۆشانەی کێشەی هەوکردنیان هەیە.
ئەو کەسانەی کە گرێیەکیان هەیە کە لە ڕێگەی بۆری
خوێنەوە بڵاودەبێتەوە.
ئەو کەسانەی کێشەی جگەریان هەیە، وەک: ئاوسانی جگەری
جۆری سی چونکە لەم حاڵەتەدا پێکهاتەکانی خوێن بۆ دەرزی لێدان گونجاو نین.
ئەو کەسانەی دەرمانی ئازارشکێن دەخۆن کە کارکردنیان
تێکدەدەن، لەم کاتەدا دەبێت نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێش ئەنجامدانی پلازماکە واز لە خواردنی
ئازارشکێنەکە بهێنن.
A.A