چەند ئامۆژگارییەک بۆ گرنگیدان بە قژی ڕەش و پاراستنی جوانییەکەی

AM:11:29:14/10/2023

2140 جار خوێندراوەتەوە

قژی رەش جوانییەکی سەرنڕاکێشی هەیە، بەڵام بۆ پاراستنی جوانی و تەندروستی قژی ڕەش پێویستی بە چاودێریکردنێکی تایبەت و تەکنیکی تایبەت هەیە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " راي اليوم" دا تیشک دەخاتە سەر باشترین ئامۆژگارییەکان بۆ چاودێریکردنی قژی ڕەش و چۆنیەتی پاراستنی جوانی و تەندروستییەکەی، لەوانەش:

١. شامپۆیەک هەڵبژێرە کە لەگەڵ جۆری قژت بگونجێت، بە شێوەیەکی لەسەرخۆ شانەی بکە.

٢. قژی ڕەش پێویستی بە شێیەکی زۆر هەیە، بۆیە ئەو بەرهەمە شێدارکەرەوەیە بەکاربهێنە کە تایبەت بۆ ئەم جۆرە قژە دروستکراوە، زەیتی سروشتی وەک زەیتی ئەرگان و زەیتی گوێزی هیندی یارمەتیدەرێکی زۆر باشن بۆ شێدارکردنەوەی قژ.

٣. بڕینی سەرتاڵەکانی قژ یارمەتی پاراستنی قژ دەدات لە تێکچوون.

٤. دوور بکەوەرەوە لە ئامێرە گەرمەکان، ئەگەر پێویست بوو پێش بەکارهێنانی ئەو ئامێرە گەرمانە، مادەی پارێزەری گەرمی بەکاربهێنە بۆ پاراستنی قژت.

٥. دوور بکەوەرەوە لە فشاری دەروونی، چونکە کاریگەری لەسەر قژ دروست دەکات.

٦. خۆراکی دروست و بڕێکی باشی ئاو بخۆرەوە، خۆراکی باش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە باشترکردنی تەندروستی قژ، دڵنیابە لە خواردنی ماددە خۆراکییە پێویستەکان وەک پرۆتین و ڤیتامینەکان، هەروەها پێویستە ئاوی پێویست بخۆیتەوە بۆ ئەوەی قژ بە شێداری بمێنێتەوە.

٧. دوور بکەوەرەوە لە ڕەنگکردنی زۆر، ڕەنگکردنی زۆر و بەکارهێنانی ماددە کیمیاییە بەهێزەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی قژ.
A.A