شێوازی دروستکردنی پیتزا بە مریشک و سەوزە

AM:10:37:14/10/2023

1356 جار خوێندراوەتەوە

پیتزا بەچەندین جۆر و چەندین رێگا دروست دەکرێت، ئاسانترین رێگا بۆ دروستکردنی لەم کەرەستانە پێکدێت.

پێکهاتەکان:

کوپێک ئارد.

یەک پارچە سنگی مریشک.

دوو بیبەری سەوز.

دوو تەماتە.

یەک پیاز.

دوو کەوچکی چێشت زەیتی رووەکی.

خوێ.

پەنیری مۆزەرێلا.

بیبەری رەش.

دۆشاوی تەماتە.

كه‌وچكێکی قاوه‌ خه‌میره‌

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

لەناو تاوەیەکدا زەیتەکە گەرم بکە، پیاز و بیبەرە سەوزەکەی تێبکە و تێکی ​​بدە تا دەبرژێن، پاشان مریشکەکەی تێبکە، بۆ ماوەی چەند خولەکێک تێکی ​​بدە تا رەنگەکەی دەگۆڕێت.

تەماتە، خوێ و بیبەرە رەشەکەی تێبکە و پێکهاتەکان لەسەر ئاگرێکی مامناوەند تێکەڵ بکە تاوەکو دەکوڵێت.

هەویری پیتزاکە لەسەر سینیەکی چەورکراوی فڕن بڵاوبکەرەوە، دۆشاوی تەماتە بەسەر هەویری پیتزاکەدا بڵاوبکەرەوە، پاشان تێکەڵەی سەوزە و مریشکەکە بە یەکسانی دابەش بکە و پەنیرەکەی لەسەر بپرژێنە، فڕنەکە گەرم بکە بۆ پلەی گەرمی ١٨٠، پاشان بیخە ناو فڕنەکە، بە گەرمی پێشکەشی بکە.

S.A