میرا عەلی دوو گۆرانی بە شێوەزاری بادینی بڵاوکردەوە

PM:04:08:13/10/2023

1340 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میرا عەلی دوو گۆرانی بە ناوەکانی "شیرینە شیرینە" و "لەیلۆ" بە شێوەزاری بادینی بڵاوکردەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی دوو، هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەری یەکێک لە گۆرانییەکان رایگەیاند "گۆرانی شیرینە شیرینە لە ئاوازی خۆمە و تێکستی بێکەسە، کاری دابەشکردنی لەلایەن محەمەد ئارازەوە بۆ ئەنجام دراوە".

هەروەها گۆرانی "لەیلۆ" لە ئاوازی مەتین ئەیوبە و تێکستی سەلمان شێخە، کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن رێناس کورداخەوە بۆ ئەنجام دراوە.

میرا عەلی یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی کوردستان، زیاتر لە ١٠ ساڵە سەرقاڵی کاری هونەرییە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆیەتی، بەشێکی زۆری کارەکانی لەگەڵ هونەرمەند هەڵکەوت زاهیردا کردووە.

M.B