تایبەتمەندییەکانی بورجی دووپشک

PM:10:10:12/10/2023

50704 جار خوێندراوەتەوە

زۆرجار بە هۆی سەرسەختییانەوە بە کەسانی دەمارگیر لەقەڵەم دەدرێن، لەکاتێکدا خاوەنی هەست و سۆزێکی یەکجار زۆرن بەرامبەر بە دەوروبەرەکەیان، زۆرجار بە بەخشندەیی جیا دەکرێنەوە.

لە ماڵپەڕی "پریپ سکۆلار" لە بابەتێکدا، باس لە پێنج تایبەتمەندی لەدایکبووانی بورجی دووپشک کراوە، بەمشێوەیە:

١. ئەرێنی بوون، لەگەڵ پێداگری و هەڵچوونیان لەکاتی کاردا، بەڵام هێشتا گەشبینن بە کارکردنی دەوروبەریان و دەرفەتی زیاتر دەبەخشن بەوانەی کاریان لەگەڵ دەکەن، بڕوایان بە تواناکانی ئەوانی تر هەیە و لەو رووەوە بە هیچ شێوەیەک خۆپەرست نین.

٢. زیرەک، بەردەوام توانای فێربوونیان لەسەرووی ئەوانی ترە، بەخێرایی کاردەکەن و هیلاک بوونیان کەمە، بەهەمان شێوە لە فێرکردنی ئەوانی تریشدا لێهاتوون و توانای تێگەیاندنیان لەئاستێکی بەرزدایە.

٣. بەوەفان، ئەمەش تایبەتمەندییەکی ترە لە دووپشکدا، کە بە ئاسانی هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی لەبیرناکات و دوورکەوتنەوەی ئەوان نابێت بە هۆکار بۆ لەبیرکردنیان و بەردەوام حەزی بە هەواڵ پرسینیان هەیە.

٤. راستگۆ بوون، لەدایکبووانی دووپشک بەو پێیەی متمانەیەکی زۆریان بە خۆیان هەیە، زۆربەی کات راستگۆن تەنانەت لەگەڵ خۆشیان، بە هیچ جۆرێک ترسیان لە وتنی راستییەکان نییە لە هەر بارودۆخێکدا بن.

٥. کەسانی سەرسەختن، هەرچییەک لەدەستیان بێت بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام دەیکەن، هەرگیز بە کەم رازینابن و دوا هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ سەلماندنی تواناکانیان.
H.Y