چۆن دەزانیت کەسێک هەمان هەستی تۆی هەیە؟

AM:10:00:12/10/2023

1284 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس رێگای راستەوخۆ دەگرنەبەر بۆ دەربڕینی هەستەکانی بەڵام زۆریک لە خەڵکی هەستەکانیان دەشارنەوە بۆ ئەوەی بە دووربن لە شەرمەزاربوون.

ماڵپەڕی " سيدتي" بابەتێکی ئاروی عەبدولجەواد، ڕاوێژکاری گەشەپێدانی مرۆیی و تەندروستی دەروونی بڵاوکردووەتەوە، باس لەوە دەکات کە هەندێک نیشانە هەن کە دەریدەخات ئەم کەسە هەمان هەستی تۆی هەیە، ئەوانیش بریتین لە:

١. بە بەردەوامی سەرنجت دەدات.

٢. گرنگی بە وردەکارییەکانی ژیانت دەدات.

٣. بەردەوام هەوڵ دەدات دڵخۆشت بکات.

٤. کاتێکی زۆرت بۆ تەرخان دەکات.

٥. بەردەوام سەرسامی خۆی بۆ کارەکانت دەردەبڕێت.

٦. هەمیشە دەیەوێت لە نزیکتەوە بێت.
A.A