بۆ ئەوەی برژانگێکی درێژت هەبێت زەیتی ئەم رووەکە بەکاربهێنە

PM:02:50:10/10/2023

1768 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک لە خانمان ئارەزووی ئەوە دەکەن کە خاوەنی برژانگێکی درێژ و پڕ بن، کە ئەمەش جوانییەکی تایبەت بە رووخسار دەبەخشێت و چاوەکان سەرنجراکێشتر دەردەخەن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " راي اليوم" دا ئاماژە بە هەندێک لە چارەسەرە گیاییە بەناوبانگەکان دەکات بۆ گەشەی برژانگ، ئەوانیش:

١. زەیتی گەرچک : دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریەکان کە یارمەتی شێدارکردن و خۆراکدانی برژانگ دەدات.

٢. زەیتی گوێزی هیندی: ڤیتامین E ی تێدایە کە لە هەڵوەرین دەیپارێزێت.

٣. زەیتی زەیتون: یارمەتی گەشە و خۆراکدانی بژانگەکان دەکات.

٤. چای سەوز: هەڵوەرینی برژانگ کەمدەکاتەوە.

٥. ئالۆڤێرا: گەشەی برژانگەکان باشتر دەکات و لە هەڵوەرین دەیانپارێزێت.

بۆ بەکارهێنانی ئەم چارەسەرە گیاییانە، بە بەکارهێنانی فڵچەی ماسکارای پاک، بڕێکی کەم لە برژانگەکان بدە، پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە هاتنە ناوەوەی هەر جۆرە زەیتێک بۆ ناو چاوەکان، هەروەها دەتوانرێت رۆژانە جارێک یان دووجار بەکاربهێنرێت.

گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم چارەسەرە گیاییانە ڕەنگە بۆ هەموو کەسێک نەگونجێت، لەوانەیە لە هەندێک کاتدا ببنە هۆی خوران، پێویستە پێش بەکارهێنانی هەر چارەسەرێکی گیایی ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت، بەتایبەتی ئەگەر هەستیارییەکی تایبەتت هەبێت.

A.A