ئیمۆجییەکان کۆمەڵە دەربڕینێکن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکاردەهێنرێن بۆ
دەربڕینی هەستی مرۆڤەکان، لە ساڵی ١٩٩٧دا ئیمۆجی پەرەی پێدراوە.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی" 24 " ، زۆر کەس ئیمۆجییە ئەرێنییەکان بەکاردەهێنن
بۆ شاردنەوەی هەستە نەرێنییە راستەقینەکانیان.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە، مرۆڤەکان
بۆ پەیوەندییەکانیان لەکاتی دەربڕینی هەستەکانیاندا ئیمۆجییەکان بەکاردەهێنن، رەنگە
ئەمە ببێتە هۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ هەستە راستەقینەکانیاندا بپچڕێنن.
بۆ نموونە ئیمۆجی زەردەخەنە بۆ دەربڕینی خۆشی راستەقینە بەکاردەهێنرێت، بەڵام
لە هەمان کاتدا بەکارهێنەرانی ئەم ئیمۆجیە هەندێک جار بەکاری دەهێنن بۆ شاردنەوەی
هەستە نەرێنییەکان یان کەمکردنەوەی دۆخێکی سەخت.
زۆرجار مرۆڤەکان لەکاتی قسەکردن لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانیاندا بە ئیمۆجی زیاتر
هەستەکانیان دەردەبڕن، هەروەها دەربڕینی هەستەکانیان هاوشێوەی ئیمۆجییەکانە، تەنها
ئەو کاتە نەبێت کە مرۆڤەکان بە پێویستی دەزانن هەستە راستەقینەکانی خۆیان بشارنەوە.
S.A