رەنگە سەرئێشە هۆکاری جیاوازی
هەبێت وەک فشار، بەرزی پەستانی خوێن، برینداربوون، یان تەنانەت کەش و هەوا دەتوانێت
ببێتە هۆی دروست بوونی ئەو نەخۆشییە.
ماڵپەڕی برایت ساید لە
بابەتێکدا ئاماژە دەدات بەو شێوازەی کە هەڵدەبژێریت بۆ رێکخستنی قژت، کە یەکێکە لەو
هۆکارانەی دەبێتە دروست بوونی سەر ئێشە، شێوازەکان بریتین لە:
١. شێوازی کلکی ئەسپ، ژێر تاڵەکانی قژت و پێستی
سەرت توێژێکی زۆر هەستیارە کە بە ئاسانی ئازاری پێدەگات، ئەم شێوازی بەستنە دەبێتە
هۆی ئەوەی کە فشارێکی زۆری لەسەر بێت و دووچاری گرژبوونی بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرئێشە.
٢. پەتی قژ بەستن، زۆرێک لە خانمان بە مەبەستی
جوانکاری بێت یان کۆکردنەوەی قژیان، پەتێک لەقژیانەوە دەبەستن کە ئەمەش فشارێکی زۆر
بەپێی کات لەسەر ناوچەوان و کەللەی سەر دروست دەکات.
٣. کەزیکردنی قژ، ئەو کەزیانەی قژ کە بەشێوازێکی
لە رادەبەدەر توند دەکرێن، بەهەمان شێوە فشارێکی زۆر دەخەنە سەر پێستی سەر و تووشی
گرژبوون و داخورانی دەکەن.
٤. قژی دەستکرد، لەوانەیە وابکات قژت بە پڕی
دەربکەوێت، بەڵام لەهەمان کاتدا قژە دەستکردەکان دەتوانن هۆکارێکی کاریگەر بن لەسەر
سەرئێشە لە خانماندا.
H.Y