لەگەڵ هاتنی وەرزی
سەرمادا دەستەکانت پێویستیان بە چاودێرییەکی زیاترە لەبەر ئەوەی پێستی دەستەکانت تەنکترە
زووتر وشک دەبنەوە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی
" رای الیوم" دا ئاماژە بە چەند هەنگاوێکی سادە کە دەتوانیت پەیڕەوی بکەیت
بۆ ئەوەی دەستەکانت شێدار و جوان بمێنێتەوە، ئەوانیش:
١. بە وریاییەوە
دەستەکانت بشۆ بە بەکارهێنانی ئاوی شلەتێن، نەک تەنها بۆ لابردنی پیسی و بەکتریا،
بەڵکو بۆ ئامادەکردنی پێستی دەستت بۆ شێدارکردنی.
٢.
کرێمێکی شێدارکەرەوە هەڵبژێرە کە بۆ دەستەکانت بگونجێت و لەگەڵ بارودۆخی کەشوهەوادا
بگونجێت.
٣. بە بەردەوامی
ماسکی دەست بەکاربهێنە بۆ رزگاربوون لە خانە مردووەکان و هاندانی نوێبوونەوەی خانەکان.
٤. پارێزگاری
بکە لە نینۆکەکانت و پێستی دەروبەری نینۆکەکانت بە زەیتی سروشتی مەساجیان پێبکە.
٥. دەستکێش بەکاربهێنە
لە کاتی بەکارهێنانی پاکەرەوەکانی قاپ شووشتن.
٦. دوور بکەوەرەوە
لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم، کە پێست وشک دەکاتەوە.
A.A