پێویستە جلەکانمان ئوتو بکەین بۆ ئەوەی یارمەتیمان
بدات جوان و رێکپۆش دەربکەوین، هەندێکجار ئوتو کردن پێویستی بە هەندێک تێگەیشتن لە
سروشتی جلەکان هەیە بەو پێیەی شێوازی ئوتوکردن لە جۆرێکی قوماشەوە بۆ جۆرێکی دیکە
جیاوازە.
ماڵپەڕی "wikiHow" لە
بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە چەند زانیارییەک کردووە بۆ شێوازی ئوتو کردنی جل و بەرگ،
ئەوانیش:
١. ئامێرەکە بپشکنە: لەوانەیە گڵۆپی ئامێرەکە کوژابێتەوە و ئاگادار نەبیت، بۆیە
پێش دەستپێکردن دڵنیا بەرەوە لە کارکردنی.
٢.پشتبەستن بە جۆری قوماش: شێوازی ئوتوکردن لەگەڵ قوماشەکاندا جیاوازە، بۆ
نموونە، جل و بەرگی لۆکە بە شێوەیەکی جیاواز لە جل و بەرگی ئاوریشم ئوتو دەکرێت، پێویستە
سەرەتا ئەو جلانە ئوتو بکەیت کە پێویستیان بە پلەی گەرمی نزمە.
٣.دانانی پارچەیەک قوماشی شێدار: پێویستە خۆت بەدوور بگریت لە بەرکەوتنی راستەوخۆی ئامێرەکە
و قوماشە هەستیارەکان وەک، دانتێل، پارچەیەک قوماشی شێدار بەکاربهێنە و بیخە نێوان
ئاسنەکە و جلەکە.
٤.هەڵگێڕانەوە جلەکە: لەوانەیە لە کاتی ئوتوکردندا هەندێک قوماشی هەستیاری
وەک، کەتان، ئاوریشم و سەتەن بسوتێن یان
زیانیان پێ بگات هەر بۆیە پێویستە سەرەتا جل و بەرگەکە هەڵبگێڕیتەوە.
S.A