باشترین رێگەکان چین بۆ پاراستنی چاوەکانت لە رووناکی مۆبایل و کۆمپیوتەر؟

PM:06:27:06/10/2023

2204 جار خوێندراوەتەوە

لەم ساڵانەی دواییدا زیاتر پشتمان بە مۆبایل و لاپتۆپ بەستووە بۆ کارە جۆراوجۆرەکان، ئەگەر کار بێت یان کات بەسەربردن لەسەر ئەو ئامێرانە.

ماڵپەڕی "لاسۆ" لە بابەتێکی تەندروستیدا، پێشنیاری دابەزاندنی بەرنامەی "f lux" دەکات، کە رێگەت پێدەدات رووناکی شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بەپێی کاتەکانی رۆژ بگۆڕیت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی خودکارانە لەگەڵ بارودۆخی دەوروبەریدا بگونجێت.

دەتوانیت ئەم بەرنامە بێبەرامبەرە بۆ لاپتۆپەکەت دابەزێنیت و دوای دامەزراندنی ئایکۆنی بەرنامەکە لە سیستمەکەدا دەردەکەوێت، هەروەها رووناکی شاشەکە بە شێوەیەکی خودکارانە رێک دەخرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ کاتەکانی بەکارهێناندا بگونجێت.

ئەگەر ویستت خزمەتگوزارییەکە لەکاربخەیت، پێویستە کلیک لەسەر بژاردەی ناچالاککردن بکەیت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر یان زیاتر، کە دەکەوێتە سەر رووکاری سەرەکی بەرنامەکە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی کارکردن بوەستێت و هەنگاوی رێکخستنی گونجاو بۆ تۆ بگرێتەبەر، بۆ نمونە کارەکانی چاککردنی ڤیدیۆ و وێنە رەنگە پێویستی بە رووناکییەکی زیاتر هەبێت، بەو پێیەش دەبێت خزمەتگوزارییەکە بۆ ماوەیەکی کاتی بوەستێنرێت.

هەروەها، لەسەر مۆبایلەکانیش بێجگە لە پێویستی کەمکردنەوەی رووناکی مۆبایلەکە بە شێوازی ئاسایی، دەتوانرێت بەرنامەکانی کەمکردنەوەی رووناکی داببەزێنرێت، کە هەموو جارێک بەبێ دەستێوەردان بە شێوەیەکی خودکارانە کار دەکات.

چەندین بەرنامە هەن کە رووناکی شاشەی مۆبایلەکەت رێک دەخەن، بەڵام باشترە کە سوود لە تایبەتمەندی "night mode" وەربگیرێت، کە لە بەشی رێکخستنی هەریەک لە سیستمەکانی ئەندرۆید و IOSـدا بەردەستە.