لە دیاریکردنی باشترین شارەکانی جیهاندا، لەندەنی پایتەختی بەریتانیا پلەی
یەکەمی گرتووە وەک باشترین شار و پاریسیش پلەی دووەمدا دێت.
بەپێی ریزبەندییەکە کە لەلایەن کۆمەڵەی راوێژکاری "Resonance"ـەوە
دیاریکراوە و بڵاو کراوەتەوە، پلەی سێیەم بۆ شاری نیویۆرکی ئەمریکا دانراوە و پلەی
چوارەمیش شاری تۆکیۆی ژاپۆن گرتوویەتی.
هەرچی شارەکانی سەنگافورە، دوبەی، سان فرانسیسکۆ، بارسێلۆنا، ئەمستردام و
سیئۆل پلەکانی پێنجەم تاکو دەیەمیان گرتووە.
وەک سەرۆکی کۆمەڵەکە
دەڵێت "ئەمساڵ، بە هاوبەشی شەش پۆلێنەکەی پێشوومان کە پێکهاتووە لە شوێن، خەڵک،
بەرنامەسازی، بەرهەم، خۆشگوزەرانی و پەرەپێدان، سێ پۆلێنی ترمان بەکارهێناوە کە
پێکهاتوون لە ئاستی ژیان کردن، خۆشەویستی و گەشەکردن بۆ دیاری کردنی باشترین
شارەکانی جیهان".
M.B