شێوازی ئامادەکردنی مریشک بە سەوزەوات

AM:10:53:05/10/2023

2108 جار خوێندراوەتەوە

 

مریشک بە سەوزەوات شێوازێکی جیاوازی ئامادەکردنی مریشکە، تامی خۆشە و خەڵک ئارەزووی خواردنی دەکەن.

پێکهاتەکان:

٥٠٠ گرام لە سینگی مریشکی پارچە پارچە کراو.

یەک کەوچکی گەورە لە سرکەی سپی.

دوو کەوچکی گەورە لە زەیتی زەیتون.

یەک بییبەری سووری شیرین، پارچە پارچە کرابێت.

یەک کوپ بەزالیا.

دوو پیازی بچووک، ورد ورد کرابێت.

یەک دەسک کەرەوز.

شێوازی ئامادەکردنی سۆسەکە:

دوو کەوچک ئارد لە ناوکوپ و نیوێك ئاودا بتوێنەرەوە.

یەک ماجی.

یەک کەوچک ساسی توون.

شێوازی ئامادەکردنی:

مریشکەکە لەگەڵ سرکەکە تێکەڵ بکە، کەرەوزی ورد کراو لەناو مەنجەڵێک بکە و سەری داپۆشە، لەناو ساردکەرەوە دایبنێ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر.

زەیتەکە لەناو مەنجەڵێک سوور بکەرەوە ئینجا مریشکەکە بکەرە ناوی لەگەڵ تێکدانی بەردەوام لەسەر ئاگرێکی بەھێز بۆ ماوەی چوار خولەک تا مریشکەکە دەکوڵێت.

بیبەری سوور و بەزالیا و ھەموو پێکهاتەکانی تری بەیەکەوە بۆ زیاد بکە بۆ ماوەی دوو خولەک تێکیبدە.

سۆسەکە لەناو مەنجەڵێکی بچووک ئامادە بکە و ئینجا بیکە بەسەر پێکھاتەکاندا و بۆ ماوەی دوو خولەک تێکیبدە، پاشان خوانەکە لەگەڵ برنج پێشکەشبکە.

S.A