چۆن بتوانین ئایفۆنێک فۆرمات بکەین بەرێگایەکی ئاسان؟

AM:09:32:05/10/2023

2652 جار خوێندراوەتەوە

کاتێک پلانت هەیە ئایفۆنەکەت بفرۆشیت، بێگومان دەبێت پێشوەختە هەموو ئەو بەرنامە و داتا و زانیارییانە بسڕیتەوە کە بەکاریدەهێنیت.

ماڵپەڕی"موضوع" لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بە رێگەیەکی ئاسان کردووە بۆ چۆنییەتی فۆرماتکردنی ئایفۆنەکەت، بریتییە لە:

١. سەرەتا ئایفۆنەکەت دابگیرسێنە و برۆ سەر بەشی "Setting".

٢. دواتر بەشی"General" بکەرەوە.

٣.دواتر بەشی "Reset" هەڵبژێرەو کەمێک چاوەڕێکە تاکو مۆبایلەکە دەکوژێتەوە .

٤. دواتر دەستبنێ بە سرینەوەی ناوەرۆکی هەموو رێکخستنەکان .

٥. دواتر شوێن رێنمایەکان بکەوە و پاسکۆدی تایبەت بە ئایفۆنەکەت بنووسەرەوە.

٦. کاتێک داوات لێدەکرێت "Reset" پشتراست بکەرەوە .

٧. لەکۆتاییدا چاوەرێی کۆتایی پرۆسەکە بکە، کاتێک دووبارە مۆبایلەکەت دادەگیرسێنیتەوە وەک ئەوکاتە دەردەکەوێت کە بە تازەیی کڕیووتە.

S.A