هونەرمەندی گۆرانیبێژ ژینێ ئەترووشی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی " نیپێڵ" بڵاودەکاتەوە.
خانمە گۆرانیبێژ لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین گۆرانی خۆی کردووە، باس لە چیرۆكی ژیانی دەكات. بەرهەمەکە تێكست و ئاوازی لەلایەن هێژا بۆ کراوە، ئیبراهیم سەعید کاری ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە و محەمەد سیسكۆ كاری دەرهێنانی كلیپەكەی ئەنجامداوە.
ژینێ ئەتروشی ساڵی ١٩٩٨ لەدایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە بەڵام لە نەرویج گەورە بووە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.
S.A