چەند خواردنێک زانست سەلماندوویەتی بۆ درێژ بوون و پڕبوونی قژ

PM:06:04:03/10/2023

4828 جار خوێندراوەتەوە

کەمی ڤیتامین و تێکچوونی هۆڕمۆن و سترێس هۆکاری سەرەکی هەڵوەرینی قژە، بۆیە پێش بەکارهێنانی هەر بابەتێک ناوەوەت چارەسەر بکە.

ماڵپەڕی " sky news" ئاماژەی بە چەند خواردنێکی ئەفسوناوی کردووە بۆ پڕبوون و درێژ بوونی قژ، ئەوانیش:

١.چەرەسات: دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، زینک و ڤیتامین E کاریگەری باشی هەیە لە پڕبوون و درێژ بوونی قژ.

٢.هێلکە: دەوڵەمەندە بە بایۆتین، پڕۆتین و B12 کاریگەری باشی هەیە لە پڕبوون و درێژ بوونی قژ.

٣.سپیناخ: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A,C کاریگەری باشی هەیە لە پڕبوون و درێژ بوونی قژ.

٤. گێزەر: دەوڵەمەندە بە ڤیتامینA بەرپرسە لە گەشەی خانەکان، پێویستە بۆ تەندروستی پێستی سەر.

S.A