زەیتی گوڵ بژاردەیەکی سروشتی چاودێری پێستە کە هەر لە کۆنەوە بەکارهاتووە، دەوڵەمەندە بە توخمە خۆراکیەکان وەک ڤیتامین
و کانزاکان، ئەمە جگە لەوەی دژە ئۆکسێنەر و توخمەکانی دژە هەوکردن و هەستیارییە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "رای الیوم" دا گرنگترین سوودەکانی زەیتی گوڵ و چۆنیەتی
بەکارهێنانی لە رۆتینی رۆژانەدا دەخاتە روو، بەم شێوازە:
١. دژە چرچبوونە
و یارمەتی توندکردنەوەی پێست دەدات: یارمەتی
کەمکردنەوەی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی و هێڵی ورد لەسەر پێست دەدات، پێکهاتە سروشتییەکانی
دەتوانێت هاندەری بەرهەمهێنانی کۆلاجین بێت و لە کاریگەرییەکانی پیربوون پێست
بپارێزێت.
٢. لابردنی پێستی
مردوو: پێست نەرم و شێدار دەکاتەوە، هەروەها یارمەتیدەرە لە رزگاربوون لە پێستی
مردوو و نوێکردنەوەی خانەکان، ئەمەش روخسارێکی گەشاوەتر و زیندووتر بە پێست دەبەخشێت.
٣.
بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و هەستیاری: بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوکردن، یارمەتی هێورکردنەوەی
پێست دەدات و خوران و سووربوونەوە کەم دەکاتەوە.
٤. شێدارکردنی پێست:
بە قووڵی پێست شێدار دەکات، ئەمەش بۆ پێستی وشک و هەستیار گونجاوە.
٥. چارەسەری پەڵە:
دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی دەرکەوتنی پەڵە لەسەر پێست، وا دەکات پێست
تازەتر و درەوشاوەتر دەربکەوێت.
پێش ئەوەی بەکاریبهێنیت، باشتر وایە ئەو زەیتە لەسەر بەشێکی بچووکی پێست
تاقی بکەیتەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی هیچ جۆرە هەستیارییکت نییە.
چەند رێگایەکی
بەکارهێنانی زەیتی گوڵ:
ئەم تێکەڵەیە بۆ
پاککردنەوەی پێست: ئاوی گوڵ دەتوانرێت لەگەڵ زەیتی بادەم و کەوچکێک نیشاستە و شیری
تۆز تێکەڵ بکرێت، تێکەڵەکە بدە لە پێست و بۆ ماوەی چارەکێک بەجێی بهێڵە پاشان بە بە
ئاو بیشۆ.
ئەم تێکەڵەیە بۆ
رزگاربوون لە سووربوونەوەی پێست: کەمێک شەکری ورد لەگەڵ ئاوی گوڵ تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی
وەک ماسک لەسەر پێست بیدەیت. بۆ ماوەی چارەکێک بەجێی بهێڵە، پاشان بە ئاو بیشۆ.
ئەم تێکەڵەیە بۆ
گەنجکردنەوە و دەروشانەوەی پێست: دەتوانیت خەیارێک لەگەڵ زەیتی گوڵ تێکەڵ بکەیت و
ماسکەکە بدەیت لە پێست، دواتر بۆ ماوەی چارەکێک بەجێی بهێڵیت پاشان بە ئاوی شلەتێن
بیشۆ.
ئەم تێکەڵەیە بۆ
رزگاربوون لە چەوری پێست: سرکەی سێو دەتوانرێت لەگەڵ ئاوی گوڵ تێکەڵ بکرێت بۆ رزگاربوون
لە چەوری پێست.
A.A